ئەمڕۆ مۆلیدەکانی هەڵەبجە لەکاردەخرێن

سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، لە ئەمڕۆوە چیتر ناتوانن کارەبا بدەنە هاوڵاتییان.

تەیمور محەمەد، سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، ئەو گرێبەستەی لەگەڵ پرۆژەی رووناکی واژوومان کردبوو، کە لە حاڵەتی بڕانی کارەبا تاوەکو شەش مانگ کار بە مۆلیدەکانمان بکەین، لە ئەمڕۆوە هەڵدەوەشێتەوە.

دەشڵێت، داوامان کردووە تاوەکو 30ی تشرینی دووەمی 2025، گرێبەستەکانمان بۆ درێژبکرێتەوە و رێگەمان پێبدرێت کار بە مۆلیدەکانمان بکەین، بەڵام لە ئەمرۆوە سەرپشکین لە لابردنی مۆلیدەکانمان و لە حاڵەتی بڕانی کارەباشدا نابێت کارەبا بدەینە هاوڵاتییان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share