دەروازەی باشماخ ئەو گەشتیارانە ئاگاداردەکاتەوە کە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بۆ ئێران بکەن

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە تا چوار رۆژی دیکە گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە خاکی ئێرانەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەو گەشتیارانە دەکەین کە بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران لەئێستادا گەشتکردن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە تا بەرواری 12 ی شوبات راگیراوە بەبۆنەی یادی ڕۆژی 22 ی بەهەمەنەوە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووە بۆماوەی چوار رۆژ.

ئاشکراشیکرد، گەشت کردن بەبێ ئۆتۆمبیل ئاساییە و هاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانی رانەگیراوە و ئاسایی بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە و ئامادەكاریی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی ساڵی…
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
Total
0
Share