راگەیەندراوێك لە پۆلیسی راپەڕینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین رەتیكردەوە، هیچ چالاكوانێك لە سنووری قەڵادزێ دەستگیركرابێت و راشیگەیاند، “فەرمانی دەستگیركردن بۆ چالاكوانێك دەرچووە، بەڵام بەهۆی نادیاری شوێنەكەی تاوەكو ئێستا دەستگیرنەكراوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وابڵاوكرایەوە چالاكوانێك لە قەڵادزێ دەستگیركراوە رەتیدەكەینەوە، تاوەكو ئێستا لە دادگاكانی سنوورەكەمان دەستگیركرابێت”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسە لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك فەرمانی دەستگیركردنی هەیە بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 2 لە یاسایی قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن، بەڵام بەهۆی نادیاری شوێنەكەی تاوەكو ئێستا دەستگیرنەكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێندرێت”
فەهمی بورهان: داوادەكەین سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكان دوابخرێت

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داوادەكات سەرژمێریی لە ناوچەكانی ماددەی 140 دوابخرێت، تا ئەوكاتەی…
Total
0
Share