دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەهۆی پابەندی جێبەجێکردنی سەرجەم راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و جیهانییەکان لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا، خەڵاتەکەی وەرگرت.
چۆنیەتی تۆمارکردنی شێوازی لێکۆڵینەوەکان جێگەی سەرنج بووە بۆ لیژنەی هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتەکە، کە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیڕەودەکرێت کە تەواوی لێکۆڵینەوەکان تۆماردەکرێت کە دەبێتە سەلمێنەری ئەوەی هیچ جۆرە ئەشکەنجەدانێک بوونی نییە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا.