سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی: پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و ئەوانەی ناوەكانیان گەڕاوەتەوە تیروپشكیان بۆ ئەنجامدراوە و زەوییان پێدراوە.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە ئەوانەی ناوەكانیان گەڕاوەتەوە تیروپشكیان بۆ كراوە و بۆ ئەوانەی دیکەش پێویستە لە فەرمانگەكانەوە نووسراوی سوودمەندبوونیان بۆ بكرێت تاوەكو تیروپشك بۆ ناوەكانیان بكرێت و زەوییان پێدەدرێت

وتیشی، ” تاوەكو ئێستا 1757 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراوە و زەوییەكان دەكەوێتەوە ناوچەكانی سۆتکە، كەڵاوانان و تاسڵوجەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share