“چ یاسایەک ڕێگەی پێداون؟”.. لە هەولێر چوار ئۆتۆمبێل تابلۆکانیان هەمان ژمارەیە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان وێنەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بڵاوکردووەتەوە کە هەمان ژمارەی تابلۆیان هەیە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتۆچۆی هەولێرن، دەڵێت، “بە چ یاسایەک ڕێگە بەوەدراوە؟”.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دابان محەممەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وتی، “چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێر کە وێنەکانیان خۆم تۆمارمکردووە، تابلۆکانیان هەمان ژمارەبووە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بوون”.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەکرد، ئۆتۆمبێلەکان هی کەسی تایبەت بوون و بە ئەگەری زۆر هی بەرپرسی باڵان.

وتیشی، “بەپێی یاسا نابێت هیچ دوو ئۆتۆمبێلێک هەمان ژمارەیان هەبێت نازانم ئەوە بە چ یاسایەک ڕێگە پێدراوە”.

دابان محەمەد دەڵێت، “لە شەش ئۆتۆمبێل چواریان یەک ژمارەیان پێوەیە، ڕۆژ تا ئێوارە بە کامێرای تەلەڤیزیۆنی و مەفرەزەی ھاتوچۆوە، خەریکی ڕێکاری یاسایین بەرامبەر بە خەڵک و سزایان دەدەن ئەی ئەم ئۆتۆمبێلانە چین؟”.

داوا لە  وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر دەکات لەوبارەیەوە ڕونکردنەوە بدەن.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی کاتی بڕیاردان لەبارەی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی دواخست

بابەتی دواتر

چین هۆشداریی توند دادەتە ئەمریکا.. پەکین: هەڵەی زیاتر مەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share