رۆژنامەنووس دیاکۆ حسێن لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکەی هەولێر دەستگیرکرا

سەنتەری میترۆ لە بارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسێکەوە رایگەیاند، “دەستگیركردنی رۆژنامەنوس دیاكۆ حسێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێرەوە پێچەوانەی ئازادی کارکردنی میدیایە و سەركۆنەی دەكەین، داوا دەكەین دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بكرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری میترۆ دەڵێت، “بەیانی ئەمڕۆ، دیاكۆ حسێن پەیامنێری دەزگای ستاندەر كە خۆی بۆ رووماڵكردنی خۆپیشاندانەکەی حزبی شیوعی کوردستان ئامادە دەکرد، لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیردەكرێت”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “میدیاكان ئامڕازی كاریگەرن بۆ مافی ئازادی رادەربڕین و ئازادی كاركردنیان زامنی ئەو مافەن، ناكرێت باس لە مافی هاوڵاتیبوون و دیموكراسیەت بكەین بە بێ ئازادی كاركردنی میدیاكاران، هاوکات دەستگیركردنی رۆژنامەنووس دیاكۆ حسێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر پێچەوانەی ئەم پرەنسیپەن و سەركۆنەی دەكەین، داوادەكەین دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بكرێت”.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسەوە دەڵێت، “ئه‌م كارانه‌ پێشێلكردن و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی رادەربڕینه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، داوای ئازادكردنی رۆژنامه‌نووس دیاکۆ حوسێن ده‌كەین”.

بابەتی پێشتر

ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەیشتونەتە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا

بابەتی دواتر

پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share