لەبارەی دانەوەی قەرزی ئاو وەزارەتی شارەوانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویکردەوە، تا سەرەتای مانگی ئازار داشکاندن لە پێدانەوەی قەرزی ئاو بەردەوام دەبێت.

وەزارەتیی شارەوانیی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، “لە ساڵی رابردوودا، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان، بڕیاردرا بە لێخۆشبوون و داشكاندنی رێژەی 15% لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ”.

ئاشکراشیکرد، “بڕیارەكە تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ بوو، هێشتا كاری پێدەكرێت، بۆیە لە ئێستاوە تا رێكەوتی 10 ی ئازاری 2024 هاوبەشانی ئاو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون پێشكەش بكەن”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا سەردانی عێراق دەکات

بابەتی دواتر

پۆلیسی کەرکوک: هەرکەس دەموچاوی بشارێتەوە وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share