چیرۆکی ئەم وێنەیەی باوکی “جێگر” کە لە دەریای ئیجەدا خنکا

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا “خاڵە ئەبوبەکر” خۆی گەیاندە بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم تا سۆراغێکی کوڕ و بووکەکەی بکات، ئەوکات ئەو دڵنیانەبوو لەوەی کوڕەکەی ماوە یان زیندووە، بەڵام دوێنێ دەرکەوت کە کوڕەکەی لە خنکاوەکانی دەریای ئیجەیە.

شەوی 21ی12ی ساڵی ڕابردوو 27 کۆچبەر یەختەکەیان لە دەریای ئیجەدا لە نزیک یۆنان ژێرئاو کەوت، ئەوکات تەنها حەوت کەسیان ڕزگاریان بوو، بەڵام جێگر ئەبوبەکر و هاوژینەکەی بێسەروشوێن بوون.

ئەبوبەکر ئیبراهیم، باوکی جێگر ئەوە جاری یەکەم نییە کە ئازیزانی بەو شێوەیە بێسەروشوێن دەبن و لەدەستیان دەدات، وەک کەسوکارەکەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا باسیانکرد، 30 ساڵ پێش ئێستا ئەبوبەکر ئیبراهیم برایەکی بەناوی (عەلی) لەتەمەنی 17 ساڵیدا بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە و تا ئێستاش چاوەڕێی وەرگرتنەوەی تەرمەکەی دەکات.

دوای 30 ساڵ لەو چاوەڕوانییەی براکەی ئێستا “خاڵە ئەبوبەکر” چاوەڕێی هاتنەوەی تەرمی جێگری کوڕی دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی دەرکەوت یەکێک لە خنکاوەکانی دەریای ئیجە ئەو بووە و پاسپۆرتی خۆی و هاوژینەکەشی لە گیرفاندا بووە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد لە گۆڕینی ڕاهێنەر پەشیمان بووەتەوە

بابەتی دواتر

وێنە.. شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی بەغداد کران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share