بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی چەمچەماڵ-سلێمانی، شۆفێرێک گیانیلەدەستدا.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ رێکەوتی 20/3/2025، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر رێگای چەمچەماڵ ـ سلێمانی، شۆفێرێک گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەی دیکە برینداربوو.
دەشڵێت، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ.