پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین هەڵبژێردران

ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای سەڵاحەدین یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و تێیدا پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە زۆرینەی دەنگ ئەحمەد جبوری وەک پارێزگار و عەلی ئەیمەن شوکر وەک جێگری پارێزگار و تارق فەهد وەک جێگری هونەری هەڵبژێردران.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا عەلی عادل عەبدولسەلام وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و محەمەد حەسەن عەتییە وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێدران.

ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین وەک یەکەمین پارێزگای عێراق توانی کۆتایی بە دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکە بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: یەکشەممە تیر و پشکی ئەلیکترۆنی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی دەنگدان ئەنجامدەدرێت

وتەبێژی کۆمسیۆن، رایگەیاند، یەکشەممە تیر و پشکی ئەلیکترۆنی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی دەنگدان ئەنجامدەدرێت. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share