نزیكەی 90 هەزار كارمەندی گواستنەوەی گشتی لە ئەڵمانیا ئەمڕۆ مانگرتنی گشتییان راگەیاند.
چاوەڕوان دەكرێت مانگرتنەكە ببێتەهۆی راوەستانی پاس، میترۆ و ترام لە زیاتر لە 80 وڵاتی ئەڵمانیا، وەك ئەوەی ئاژانسی (RND) بڵاویكردەوە.
روونیشیكردەوە، 90 هەزار كارمەندی 130 كۆمپانیای گواستنەوە بەشدارن لە مانگرتنەكەدا.
سەندیكای ڤێردی رایگەیاند، مانگرتن بە درێژایی ئەمڕۆ لە زۆرینەی شار و شارۆچكەكانی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت.
سەندیكاكە داوای كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنی هەفتانە بۆ 35 كاتژمێر و، زیادكردنی كرێ دەكات.
رۆژی چوارشەممەش كارمەندانی ئاسایشی زۆرینەی فڕۆكەخانە سەرەكییەكانی ئەڵمانیا بۆ ماوەی رۆژێك مانیان گرت، بۆ فشاركردنەسەر دەسەڵاتداران بەمەبەستی زیادكردنی كرێ و باشكردنی دۆخی كاركردن.