راوێژکاری سەرۆک وەزیران: دۆخی دارایی عێراق سەقامگیرە

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاریی دارایی سەرۆكوەزیران

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دۆخی دارایی عێراق سەقامگیرە و نرخی نەوت بە 10٪ زیاترە لەو نرخەی لە بودجەی فیدڕاڵیدا دیاری کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابوری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی 2024 سەقامگیرە، بە نزیکەی 199 ترلیۆن دینار.

باسی لەوەشکردووە، تەرخانکردنی خەرجییەکانی وەبەرهێنان لەسەدا ٢٥ی کۆی گشتی خەرجییەکان تێدەپەڕێنێت و هەناردەکردنی نەوتیش بە رێژەی دیاریکراوی خۆی جێگیرە کە نزیکەی 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا، بە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک خەمڵێندراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە “پێوەرەکانی بازاڕ نرخی نەوت هێشتا زیاترە لەو نرخەی لە بودجەدا دیاری کراو.

باسی لەوەشکردووە، سەقامگیرییەکی بەرز هەیە لەکاتێکدا دەچینە ناو مانگی دووەمی ئەمساڵەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بودجە لە هاوسەنگیدایە و هەندێک زیادەی هەڵدەگرێت، بۆیە دۆخەکە سەقامگیر و باشە بۆ عێراق.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لەم قۆناغەدا بەڕووی دەرەوەدا یەک گوتار و یەک هەڵوێست بین

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم هۆشداری لە هاتنى بارستە هەوای سارد دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share