باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: سەردانی سودانی بۆ واشنتۆن زۆر گرنگە

لە کۆبوونەیەوەکی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغداد، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن زۆر گرنگە.

نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ”ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی لە نووسینگەی خۆی لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و هەردوولا تاوتوێی دوایین پێشهات و بارودۆخی سیاسی و ئەمنییان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرد”.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، ”سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن زۆر گرنگە و هەردوولا بەرەو رێککەوتنێکی ئەمنی دووقۆڵی هەنگاو دەنێین، هەروەها لیژنەکانی هەردوو وڵات بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان سەبارەت بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی”.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد، ”رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرنگ و گشتگیرە و تەنها لایەنی ئەمنی ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو بوارەکان دەگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی راپرسییەکان: کورسییەکانی یەکێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکەن

بەپێی ئەنجامی چەند راپرسییەک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا، کورسییەکانی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاددەکەن. بەپێی ئەنجامی ئەو راپرسییانەی…
زیاتر ببینە

سودانی: کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی مانای بەتوانایی دامەزراوەکانی عێراقە

سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی مانای ئەوەیە، دامەزراوەکانی عێراق توانیویانە ئەدایەکی باش پێشکەشبکەن. محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share