ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە بەشێکیدا گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ردانی وەفدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داڤۆس و ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیدار و گفتوگۆیانه‌ی لهداڤۆس كران، ده‌خرێته‌ڕوو.
ئاشکراشیکرد، لە تەوەرەیەکی دیکەدا تاوتوێی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غداد له‌باره‌ی مووچه و بودجه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت.
هاوکار بڕیارە لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای كاركردنی كرێكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.