هۆندا “كەمامە”یەكی تایبەت بە لەناوبردنی ڤایرۆسی ناو ئۆتۆمبێل دادەهێنێت

لەمەودوا ئۆتۆمبێلیش كەمامە دەپۆشێت

لەڕێی “كەمامە”وە كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێل بەڵێنی لەناوبردنی زیاتر لە 99.8%ی ڤایرۆسەكان دەدات. داهێنانێكی نوێیە، بەڵام ئایا “كەمامەكەی هۆندا” چۆن ڤایرۆسەكان لەناودەبات؟

لەسایەی گرفتی كۆرۆنا و پێویستی بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسە مەترسیدارەكە، ڕەنگە وا بێت بە مێشكماندا كە كەمامە نوێیەكە بە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەوە دادەنرێت، وەك چۆن لە مرۆڤدا هەیە.

بەڵام لە ڕاستیدا “كەمامە”ی ئۆتۆمبێل زۆر جیاوازە، هۆندا بەرهەمە نوێیەكەی ناوناوەی (كۆرۆماكۆ)، كە بریتییە لە فلتەرێك لە ساڵۆنی ئۆتۆمبێلدا دادەنرێت لەگەڵ بەڵێنی ئەوەی بتوانێت ڤایرۆسەكانی ناوی لە شوێنی دانیشتنی شۆفێر و سەرنشینان لەناوببات.

فلتەرەكە هەمان ئەو كارە دەكات كە كەمامەی دەم و لوت بۆ مرۆڤی دەكات، كە بریتییە لە ڕێگری لە گەیشتنی ڤایرۆسەكان. لە سایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تەنانەت لە ژاپۆنیش دەشێت داهێنانە نوێییەكە ڕۆڵێكی ئەگەرچی ساكاریش بێت لە كەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی پەتاكەدا بگێڕێت.

فلتەرەكە دەتوانێت ڤایرۆسەكە بگرێت و لەڕێی ماددەی فۆسفاتی زینك لەناوی ببات.

هۆندا پێیوایە (كۆرۆماكۆ) دەتوانێت 99.8%ی ڤایرۆسەكان كە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەدا لە جوڵەدا دەبن لە 15 خولەكی پاش ئیشپێكردنی سیستمی گەرمی و ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل لەناوببات، ئەو ڤایرۆسانەش لەسەر ڕوبەرەكانن لەماوەی 24 كاتژمێردا لەناودەبات.

فلتەرە نوێیەكە تەمەنێكی دیاریكراوی هەیە و دەكرێت ساڵانە یان پاش بڕینی 15 هەزار كیلۆمەتر بگۆڕدرێت.

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. كازمی بە گۆڕەپانی تەحریردا پیاسە دەكات

بابەتی دواتر

کێ دڵى شێرى هەیە با ئەو مەساجە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share