شوێنەکەی حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕکرایەوە

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا لە ئەمڕۆ سێشەممەدا، شوێنەکەی محەمەد حەلبوسی وەک پەرلەمانتار پڕکرایەوە، ئێستا ئەوەی ماوە پڕکردنەوەی پۆستەکەیەتی وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، بورهان ناسر محەمەد، سوێندی یاسایی وەک ئەندامێکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوارد وەک بەشێک لە کورسییەکانی پارێزگای ئەنبار.

بورهان ناسر محەمەد سەر بە پارتەکەی محەمەد حەلوبسییەکە پارتی تەقەدوومە و لە هەڵبژاردنەکان زیاتر لە شەش هەزار دەنگی بەدەستهێنابوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 14ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق بەهۆی سکاڵایەکەوە.

لە ئێستادا، دوای پڕکرردنەوەی شوێنەکەی حەلبوسی وەک پەرلەمانتار، ئەوە ماوە پۆستەکەی وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە پڕبکرێتەوە، کە هێشتا هیچ رێککەوتنێک لەوبارەیەوە نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەكان گرنگی بەئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەدەن
عێراق پێویستی بەپێداچوونەوە بەشێوازی دیموكراسیدا هەیە؟

هەڵبژاردنەكەی یەكشەممەی ڕابردووی عێراق كە تائێستا ئەنجامە بەراییەكانی دەركەوتووە و تیایدا پاشەكشەی لایەنەكانی نزیك لە ئێران نیشاندەدات، تائێستا…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: دەرگای خۆپاڵاوتن سێبارە بكرێتەوە یان نا، كاندیدمان بۆ سەرۆك ‏كۆمار ناگۆڕێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێـتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ڕوونكردنەوە دەدات،…
Total
0
Share