هیندستان لە رێگادایە بۆ بوون بە خاوەنی سێیەم گەورەترین ئابوری جیهان

وەزارەتی دارایی هیندستان رایگەیاند، هیندستان دەتوانێت تا ساڵی 2027 ببێتە سێیەم گەورەترین ئابوری جیهان و بەرهەمی ناوخۆیی 5 ترلیۆن دۆلار.

لە راپۆرتێکی دووشەممەی وەزارەتی دارایی هیندستاندا هاتووە، ئابوری وڵاتەکەی ئامادەیە لە ساڵی دارایی 2024دا بە رێژەی 7% یان زیاتر گەشە بکات، ساڵی دارایی هیندستان لە یەکەمی نیسان دەستپێدەکات و لە 31ی ئازار کۆتایی دێت.

ئەگەر ئامانجی ئەمساڵ بەدەست بهێنێت، ئەوە دەبێتە سێیەم ساڵ لەسەریەک کە بەرهەمی ناوخۆیی بە رێژەی ٧% لە هیندستان گەشە بکات.

بەگوێرەی گۆلدمان ساکس، هیندستان ئامادەیە تا ساڵی 2075 ببێتە دووەم گەورەترین ئابوری جیهان، نەک تەنها ژاپۆن و ئەڵمانیا، بەڵکو ئەمریکاش تێپەڕێنێت.

بەگوێرەی  بانکی گۆلدمان ساکس، هیندستان ئامادەیە تا ساڵی 2075 ببێتە دووەم گەورەترین ئابوری جیهان، نەک تەنها ژاپۆن و ئەڵمانیا، بەڵکو ئەمریکاش تێپەڕێنێت.

لە ئێستادا هیندستان لە پلەی پێنجەمی گەورەترین ئابوری جیهاندایە، لەدوای ئەمەریکا، چین، ژاپۆن و ئەڵمانیا.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: نەخۆشی زەهایمەر دەکرێت لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share