بانکی ناوەندیی عێراق: یەدەگی زێڕمان گەیشتووەتە 170 تۆن

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی رایگەیاند، یەدەگی زێڕی عێراقیان بەرزکردووەتەوە بە شێوەیەک گەیشتووەتە پلەی چوارەمی وڵاتە عەرەبییەکان.

عەممار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، “یەدەگی زێڕمان لە 90 تۆنەوە بۆ 170 تۆن بەرزکردووەتەوە، بەمەش عێراق پلەی چوارەمی وڵاتە عەرەبییەکان و 29 ی جیهانی گرتووە”.

سەبارەت بە لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ناوبراو ئاشکرایکرد، “بۆ رێگەگرتن لە ناجێگیری دۆخی دارایی، لە ئێستادا نیازی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقییمان نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: گفتوگۆكان لەبارەی مووچەوە قۆناغی زۆرباشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد بەردەوامدەبن

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆكان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لە بەغداد كۆبوونەوەكان بەردەوامدەبن بۆ…
Total
0
Share