نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوتی خاو جارێكی دیكە لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 110 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بۆڕسەی جیهانیی بە دابەزین دەستیپێكرد و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 3.50% بەهاكەی لەدەستدا و گەیشتە 110 دۆلار، هەروەها نەوتی تەكساس 3.80%ی بەهاكەی لەدەستدا و گەیشتە 105 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بەپێی وتەی شارەزایان هۆكاری دابەزینەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزكردنەوەی سوودی بانكی لەلایەن بانكە ناوەندییەكان، ئەمەش هۆكاربووە بۆ كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت.

لە شوباتی ڕابردووەوە پاش هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share