عێراق نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی 8ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عێراق یارییەکەی قورسی کرد بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئوردن، بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ یارییەکەی بە هەڵبژاردەی ئوردن دۆڕاند و نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی 8ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

ئەیمەن حسێن ئەستێرەی هەڵبژاردەکە کە گۆڵکاری جامی ئاسیایە بە 6 گۆڵ لە یاریەکەی ئەمڕۆیدا کارتی سووری پێ درا و کارتە سوورەکەی ئەیمەن حسێن لەپای ئاهەنگگێڕانەکەی بوو کاتێک گۆڵی کرد وەک وەڵامێک بۆ ئاهەنگگێڕانەکەی هەڵبژاردەی ئوردن دەرکەوت و راستەوخۆ کارتێکی زەردی وەرگرت و بەهۆی ئەوەی زەردێکی دیکەشی هەبوو، کارتەکەی بووە سوور و کرایە دەرەوەی یارییەکە.

لەدوای دەرکردنی ئەیمەن حسێنەوە، ورەی یارزانانی عێراق بە تەواویی رووخا و لەماوەی تەنها چەند خولەکێکدا دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لێکرا.

 

بابەتی پێشتر

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك سوێندی یاساییان خوارد

بابەتی دواتر

دادگای فیدڕاڵی بڕیاری تانەدانی لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share