سودانی رێنمایییەکی دەرکرد؛ سبەی کاتژمێر دوو دەوامی فەرمی لە عێراق کۆتایی دێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنماییەکەی تایبەت بە سبەینێ دووشەممە دەرکرد و دەڵێت پێویستە دەوامی فەرمیی لە هەموو فەرمانگەکانی عێراق لە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆدا تەواو بێت.

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی داوە کە کۆتایی بە فەرمی دەوام لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان سبەی دووشەممە لە کاتژمێر دوودا بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێنماییە بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتە بۆ کارمەندانی دەوڵەت بۆ ئەوەی پاڵپشتی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بکەن لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن لە جامی ئاسیا کە بڕیارە سبەی کاتژمێر 2:30 بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیدا، كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە كە لەم مانگەوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم…
Total
0
Share