گرێبەستی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک واژوو کرا

دوای رێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای نەوتی بەریتانی دەربارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک، بە رەسمی گرێبەستی رێکەوتنەکە واژوو کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی رێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەڕیتانی BP تایبەت بە پەرەپێدان لە چەند کێڵگەیەکی نەوت لە شاری کەرکوک واژۆکرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ناوەڕۆکی رێکەوتنەکە دەربارەی چاکسازیکردن و بەرەوپێشبردنی چوار کێڵگەی نەوتە لە شاری کەرکوکدا کە ئەوانیش بریتین لە کێڵگەکانی: (بای حەسەن، هاڤانە، جمبور و بابە گوڕگوڕ).

ئاماژە بەوەشدراوە، رێکەوتنەکە لە چوارچێوەی سەردانێکی سودانیدا بووە بۆ بەریتانیا، کە لەماوەی رابردوودا ژمارەیەک رێکەوتنی لە چەند بوارێکدا ئەنجامداوە، لەنێویشیاندا رێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی بەڕێتانی BP.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا دەیانەوێت هەناردەكردنی نەوتی كوردستان دەستپێبكاتەوە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەر یەكە لە ئەمریكا و فەرەنسا و بەریتانیا هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی…
Total
0
Share