رێژەی دانیشتوانی ئەڵمانیا بەهۆی کۆچکردن بۆ ئەو وڵاتە زیادی کردووە

تەنها لە ساڵی 2023دا ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا بە رێژەی 300 هەزار کەس زیادی کردووە و ژمارەی دانیشتووان گەیشتووەتە 84 ملیۆن و 700 هەزار کەس.

نوسینگەی ئاماری ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، بەهۆی زۆری رێژەی کۆچکردن بۆ وڵاتەکە، ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی 2023دا گەیشتووەتە 84 ملیۆن و 700 هەزار کەس و ژمارەکە لەو ساڵدا 300 هەزاری چووەتە سەر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆری ژمارەی کۆچبەران جێگەی کەمی لەدایکبوون و زۆربوونی ژمارەی بەتەمەنی لە وڵاتەکەدا کەمکردووەتەوە و ئەو ژمارەیەی ساڵی 2023 هاوشێوەی ئەو ژمارەیەیە کە لە ساڵانی نێوان 2012 بۆ 2021 تۆمارکراوە، بەڵام نەگەیشتووەتە ساڵی 2022 کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە سەدان هەزار هاوڵاتی ئۆکرانی روویان لە وڵاتەکە کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت نەوت بفرۆشێت ئەگەرنا فشارەکان زیاتر دەکەین

لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015، ڤیکتۆریا نۆلاند بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری…
Total
0
Share