سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی قەدەغەی ئاسمانیی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانەی دیدارەکەدا، هەوڵ و رێوشوێنەکانی عێراق لەڕووی کۆتاییهێنان بە قەدەغەکردنی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق و رێژەی جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە لیژنەی بەرپرس لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی لابردنی قەدەغەکە ئامادەیکردووە، تاوتوێکران.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، باس لە هەوڵەکانی عێراق لە بواری پەرەپێدانی کاری هێڵی ئاسمانی و جێبەجێکردنی ئۆتۆماتیکی لە سەرجەم بەشەکانی کارەکەیدا کرا، هەروەها لە بواری بەرزکردنەوەی تواناکانی کۆمپانیاکە و پەرەپێدانی توانای کارمەندەکانی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی پێشکەشکراو بە گەشتیاران و گواستنەوەی کەلوپەل.

ئەوەش هاتووە، محەمەد شیاع سودانی جەجتی لەوە کردەوە، ئەم دۆسیەیە ئەوپەڕی گرنگیی پێدراوە و بەدواداچوونی بەردەوام هەیە بۆ کارەکانی لیژنەی راسپێردراو بۆ لابردنی قەدەغەکە و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییە پێویستەکان لەپێناو تەواوکردنی کارەکانی و جێبەجێکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی ئەم بابەتە، هەروەها کارکردن بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەکانی هێڵی ئاسمانی و پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و سەرجەم پێشکەوتنەکانی بواری گواستنەوەی ئاسمانی.

لە راگەیەندراوەکەدا باسلەوەشکردوە، لای خۆیشیەوە جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  ئاماژەی بە گرنگیی تەواوکردنی ئەم دۆسیەیە کرد، “بەتایبەتی رێژەی تەواوکردنی پلانی چاکسازیی گەیشتووەتە 56% ئەمەش واتە پلانی کاتی پڕۆژەکە بە ئاراستەیەکی ڕاستدا دەڕوات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share