بەهۆی مەترسیی هێرشەوە زۆرینەی خوێندنگەکانی قوبرس چۆڵکران

بەهۆی چوونی نامەی هەڕەشە بۆیان، زۆرینەی خوێندنگا و باخچەی ساوایانەکان لە وڵاتی قوبرس چۆڵكران.

کەناڵی رەسمی قوبرس بڵاویکردەوە، لە رێگای ئیمەیڵەوە نامەی هەڕەشە بۆ زۆرینەی خوێندنگا ئامادەیی و سەرەتاییەکان و تەنانەت باخچەی ساوایانەکان چووە، تا ئێستا نەتوانراوە ئەو ئەو لایەنە ئاشکرابکرێت کە هەڕەشەکانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی خوێندنگەکان چۆڵکراوە و هەڵمەتی گەڕان و پشکنین دەستیپێکردووە، بەڵام هیچ تەقەمەنییەک نەدۆزراوەتەوە.

لە بەشێك لە نامە هەڕەشەئامێزەکاندا نووسراوە، “قاچتان دەشکێنین”، لە خوێنی خۆتاندا نوقمتان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد روویدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایدەگەیەنێت، تەقینەوەیەکی “کۆنترۆڵکراو” لە باڵیۆزخانەکە روویدا. باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی…
Total
0
Share