نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت و بەفر و باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت و بەفر و باران دەبارێت و لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم خێرایی با زیاد دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران بەتایبەتی لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەل بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی ئەم سنوورە لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لاواز دەبێت ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت.

پلەکانی گەرماش، بەگشتی نزمدەبێتەوە بە رێژەی 2 بۆ 3 پلە لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم کەمێک زیاتر نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

سبەی هەینی، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت، بەهۆی هاتنی شەپۆڵێکی دیکە  بەفر و باران  لە سەرتاسەری هەرێم بەردەوام دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ رۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم با کەمێک چالاک دەبێت بۆ 30 کم/ک و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما بۆ سفری سیلیزی نزمدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 10  پلەى سیلیزى

دهۆک: 8   پلەى سیلیزى

کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 12  پلەى سیلیزى

زاخۆ:   7 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران:  8 پلەى سیلیزى

 

بابەتی پێشتر

بەتۆمەتی بڕینەوەی چەند دارێکی بەتەمەن کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

چارەسەرێكی بۆماوەیی توانای بیستن بۆ منداڵانی نابیست دەگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share