کەشناسی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئاماری تۆمارکراو، لە سەیدسادق زۆرترین باران باریوە کە 49 ملیمەترە و کەمترینیش لە گردەسێنی سەر بە پارێزگای دهۆک باریوە کە 5 ملیمەتر بووە.

بەپێی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانیی دوێنێ تاوەکو 9:00ی بەیانیی ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری سلێمانی 37 ملیمەتر باران باریوە، لە ناوەندی شاری هەولێر 7.4 ملیمەتر، لە دهۆک 12.7 ملیمەتر، لە هەڵەبجە 20.6 ملیمەتر باران باریوە.

هەروەها لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زۆرترین رێژەی باران لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریوە کە 49 ملیمەترە و کەمترین رێژەش لە گردەسێنی سەر بە پارێزگای دهۆک باریوە کە 5 ملیمەتر بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت: هێشتا کارەکانمان لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، هێشتا کارەکانیان سەبارەت بە پرسی بڕیاردان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە. دکتۆر کەریم…
Total
0
Share