جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفرازی سێ لە هەولێر شکا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بەهۆکارێکی تەکنیکی جارێکی دیکە ‏بۆریی ئاوی ئیفرازی سێ شکاوە و “بەزووترین کات چاکدەکرێتەوە”.‏

وەزارەتی شارەوانی لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆریی ئاوی ‏ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ‏سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییەكەن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆش ڕایگەیاندووە ‏بەزووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت”.‏

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ‏لەبارەی وادەی چاككردنەوەی بۆرییەكە ڕایگەیاندووە، “دوای ئەوەی بە هۆكارێكی ‏تەكنیكی بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا، دەمودەست تیمەكانی ‏چاككردنەوە چوونەتە شوێنەكە و دەستیان كردووە بە چاككردنەوەی بۆرییەكە، ئێستا ‏تیمەكانی چاككردنەوە لەوێن و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت و ‏بۆرییەكە چاك دەكرێتەوە”.‏

ساڵانە چەندین جار بۆریی ئیفرازی سێ لە هەولێر دەشكێت، هۆكارە سەرەكییەكەشی ‏ئەوەیە، كە نازانرێت بۆرییەكە بە كوێدا تێپەڕدەبێت و هەندێك جار لەكاتی كاركردن لە ‏پڕۆژەكاندا، زیان بەر بۆرییەكە دەكەوێت و دەشكێت.‏

بۆری ئاوی ئیفرازی3 سەرچاوەی هاتنی دیارە، بەڵام نازانرێت بەکوێدا تێدەپەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە…
زیاتر ببینە

بەهۆی “بەلاڕێدابردنەوە” خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت

خوێندكارانی ناڕازی لە سلێمانی خۆپیشاندانەكانیان ڕاگرت، دانبەوەدا دەنێن خۆپیشاندانەكە بەلاڕێدابرا و ئامانجی ڕاستەقینەی خوێندكاران ونكرا. لە ڕاگەیەندراوێكی خوێندكارە…
Total
0
Share