“سێ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان نەک پێنج”

سەرچاوەیەک لە کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم دۆخەی ئێستادا، هەر ناوچەیەک سێ کاتژمێر کارەبای پێدەدرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بارودۆخ وەکو خۆیەتی و پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان تاوەکو ئێستاش ئاسایی نەبووەتەوە.

وتیشی، بەرنامەیەکمان داناوە کە رۆژانە سێ بۆ چوار کاتژمێر کارەبا بدەینە هاوڵاتییان، بەپێی توانا؛ ئەو ناوچەیەی سێ کاتژمێری تەواوکرد، کارەباکەی دەبردڕێت و دەدرێت بە ناوچەیەکی دیکە.

ئەوەشی روونکردەوە، “ئێمە نەمانوتووە پێنج کاتژمێر کارەبا دەدەینە هاوڵاتییان و ئەوەی لە تواناماندایە، سێ کاتژمێرە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کردنەدەرەوەی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share