فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە عێراق تێكشكا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا تێكشكانی فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكیی بێفڕۆكەوانی لە نزیك بنكەی سەربازیی بەلەد ئاشكراكرد.

واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكی لە پێنتاگۆن رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە نزیك بنكەی بەلەدی ئاسمانی لە عێراق تێكشكاوە. بەبێ ئەوەی جۆرەكەی ئاشكرابكات.

ئەوەشی وت، “هێزە ئەمنییەكانی عێراق فڕۆكەكەیان گەڕاندووەتەوە”.

بەڵام هیچ زانیارییەكی دیكە لەبارەی هۆكاری رووداوەكە و زیانەكانی ئاشكرانەكراوە، بەپێی وتەی بەرپرسەكە لێكۆڵینەوە دەكرێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەلێک باڵدوین بۆ دووەم جار تۆمەتبارکرایەوە بە کوشتنی هاوپیشەیەکی لە کاتی تۆمارکردنی فیلمێک

بابەتی دواتر

دەیان کەس بەهۆی شەپۆلی سەرماوە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
Total
0
Share