هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆکی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە کۆی دەنگی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەیبەت حەلبوسی وەک سەرۆکی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکرا.
هەیبەت حەلبوسی لەدایکبووی ساڵی 1980ی پارێزگای ئەنبارە و بڕوانامەی ماستەری لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی موستەنسرییە لە بەغداد بەدەستهێناوە.
هەیبەت حەلبوسی، لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆکایەتیی فراکسیۆنی پارتی تەقەدوومی کردووە.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقیش کە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، لەسەر لیستی پارتی تەقەدووم لە پارێزگای ئەنبار خۆی کاندید کرد و توانی زیاتر لە 51 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت.