ئەو خۆراكانەی هاریكاریی ژنان دەكەن بۆ بە تەندروست مانەوە

توێژینەوەیەك دەڵێت، ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتینی رووەكی، وەك پاقلەمەنی و چەرەس هاریكاریی ژنان دەكەن بۆ مانەوە بە تەندروستییەكی باشەوە سەرەڕای چوونە تەمەنەوە.

بەپێی توێژینەوەكە ئەو ژنانەی زیاتر پڕۆتینی رووەكی دەخۆن، كەمتر تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەبنەوە و، بەشێوەیەكی گشتی خاوەن تەندروستییەكی باشترن لە كاتەكانی دیكەی ژیانیاندا.

توێژەران دەڵێن، تێبینیی دابەزینێكی بەرچاوی نەخۆشییەكانی دڵ، شێرپەنجە، شەكرە و تێكچوونی تەندروستیی ژیریی و مێشك-یان كردووە لەو ژنانەی بڕێكی زیاتری پرۆتین لە ژەمە خۆراكییەكانیاندا بووە لە سەرچاوەكانی وەك (میوە، سەوزە، نان و سەموون، فاسۆلیا، پاقلەمەنی و مەعكەرۆنی).

هەر بەپێی ئەنجامەكان، ئەو ژنانەی حەزیان بۆ بڕێكی زۆرتری پرۆتینی گیانداری هەیە، زیاتر رووبەڕووی نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share