تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی دروستبوونی شەڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان کارمەندانی پرسگە و هاوڵاتییاندا نەبووە بەڵکو شەڕی دوو بنەماڵەبووە و چەند مانگێکیش بەرلە ئێستا ڕوویداوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی تەندروستیی هەولێردا هاتووە، “دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەك لە سۆشیال میدیا گوایە کارمەندانی پرسگەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات لەگەڵ خانەوادەیەك شەڕکراوە، لە لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەم شەڕە زیاتر لە چەند مانگێك بەرلە ئیستا (لە مانگی نەورۆز) لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویداوە”.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تەندروستیی هەولێر، شەڕەکە پەیوەندیی بە کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاکەوتن و پاسەوانەکانەوە نییە و لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە کە پێشتریش شەڕ لەنێوانیاندا هەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو بنەماڵەیە لەوکاتەدا برینداریان لە نەخۆشخانەکە بووە و لەوێ جارێکی تر شەڕ لەنێوانیاندا دروستبووە.

جەختدەکاتەوە کە بەدواداچوونەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی.

بابەتی پێشتر

سبەینێ لە هەولێر بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بابەتی دواتر

ڕوسیا ڕەخنە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share