ئەمریکا ترسی لە کاریگەریی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابوریی جیهان هەیە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نیگەرانی زۆری خۆی لە جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا دەخاتەڕوو و نایشارێتەوە کە مەترسییەکی زۆرە لەسەر گەشەسەندنی ئابوریی جیهان.

جانێت یەلین وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “زۆر نیگەرانین بەرامبەر مەترسییەکانی زنجیرەی دەلتا و جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا، کە بەوجۆرەی دەردەکەوێت کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر ئابوریی جیهان، ئێمە لەچوارچێوەی ئابوریی وڵاتانی جیهاندا پەیوەستین بەیەکەوە، زیان بەر هەر بەشێکی بکەوێت کاریگەریی لەسەر ئابوریی وڵاتانی دیکەش دەبێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “زنجیرەکانی کۆرۆنا هەڕەشەن بۆسەر جیهان وەک یەک خێزان، پاڵپشتی لە خێراکردنی پرۆسەی کوتان و گەیشتن بە ڕێژەی 70%ی ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە”.

ڕۆژی شەممە وەزیرانی دارایی کۆمەڵەی بیست لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیاندا هۆشدارییاندا لە مەترسییەکانی ئەو جۆرە نوێیانەی کۆرۆنا کە دەرکەوتوون لەسەر گەشەی ئابوریی جیهان.

کۆمەڵەکە ئاشکرایانکرد، ئەگەر دۆخی ئابوریی جیهان بەرەو باشتربوون بچێت بەتایبەت دوای کوتانی ژمارەیەکی زۆری خەلک بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا قەیرانەکە کۆتایی نایەت.

مەترسییەکانی زنجیرەی دەلتا بەردەوامە لەسەر جیهان دوای ئەوەی ئەو جۆرەی کۆرۆنا لە ئەفریقا و ئاسیا بڵاوبووەتەوە و ژمارەی توشبووانیش لە ئەوروپا و ئەمریکا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا. میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڕیاردرا

وەزراەتی کاری هەرێم رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ماوە بۆ سوودمەندبووانی کەمئەندامان درا. وەزارەتی کار و کاروباری…
Total
0
Share