مەیمونێكی بەر لە دوو ساڵ كۆپیكراو تائێستا لەژیاندایە

توێژەران لە چین هەنگاوێكیان ناوە لە هەوڵە پڕمشتومڕەكانی كۆپیكردنی ئەو گیاندارانەی لە ریزبەندی سەرەكییەكاندان، تیمی ئەكادیمیایی زانستیی چین (CAS) دەڵێت، یەكێك لەو مەیمونانەی كۆپی كردووە زیاتر لە دوو ساڵە لە ژیاندایە.

بەپێی سایتی (ساینس ئەلێرت)، مەیمونەكە كە لە جۆری مەكاك (ریسۆس)ە، بە یەكێك لە گەورەترین مەیمونی كۆپیكراو دادەنرێت كە تائێستا لەژیاندا مابێت، لەگەڵ ئەوەی لەنێو سەرجەم ئەو مەیمونە مەكاكانەی لە رەحم-دا كۆپی دەكرێن، بە نزیكەیی نیوەیان لە رۆژی 60یەمینی دووگیانبوونەكەدا دەمرن.

ئەو گیاندارانەی لە ریزبەندیی سەرەكیدا پۆلینكراون نزیكترن لە مرۆڤەوە، سەر بە كۆمەڵەی شیردەرە خاوەن منداڵدان (رەحم)ەكانن، كە بەچكەكانیان بەخێودەكەن و مێشكێكی گەشەكردوویان هەیە، وەك چۆن لە مەیمونی شەمپازی، بۆنۆبۆ و مەكاك-دا هەیە.

لەكأتێكدا هەندێك لە گیاندارە كۆپیكراوەكان بۆ چەند هەفتەیەك یان چەند مانگێك دەژین، زۆری دیكەیان بۆ چەند كاتژمێرێك یان تەنها چەند رۆژێك دەژین، ئەگەر لە بنەڕەتدا بتوانن لە رەحم بێنە دەرەوە. بەشێوەیەكی گشتیش هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی دەربڕینی جینەکان لە کاتی گەشەکردندا.

لەئێستادا مەكاك-ە دوو ساڵەكە كە بە بێپێشینە دادەنرێت “ئومێدبەخشە”، بەپێی سایتەكە لە چین پەرەیپێدراوە بە بەكارهێنانی رێگایەكی نوێ، بۆ باشكردنی ئەنجامەكانی گەشەی كۆپیكراوەكە و سایتەكە ئاماژەی بەوەكردووە کە “تیمی چینی ئێستا رێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ باشترکردنی ئەنجامی مانەوە لە ژیانی ئەو نمونە ئاژەڵانەی کە پەرەیان پێدەدەن”.

یەكەمین کۆرپەی كۆپیكراو لە رێگەی پرۆسەیەکەوە دروستکرا کە پێیدەوترێت “گواستنەوەی ناوكی خانەی جەستەیی بۆ بەرهەمهێنانی كۆپیكراوان – SCNT”.

هەمان تەکنەلۆجیا لە یەکەم پرۆسەی كۆپیكردنی ئاژەڵدا نزیکەی 28 ساڵ لەمەوبەر بەکارهات، لە ڕێگەی مەڕێك بەناوی (دۆلی) و، سەرەڕای سەرکەوتنەکانی لەنێو بەراز، سەگ، مشک، چوارپێ و دوپشکدا، دەرکەوت کە لەگەڵ سەرەتاییەکاندا ئاڵۆزترە.

زانایانی ئەكادیمیایی زانستیی چین تا بەر لە نزیكەی شەش ساڵ نەیانتوانی سەركەوتووبن لە كۆپیكردنی هەردوو مەیمونی چۆنگ چۆنگ و هوا هوا، لە مەیمونی مەكاكی كلك درێژ بە بەكارهێنانی هەمان تەكنیك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چینەوە.. ڕکابەرێکی بەهێز بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی تێسلا پەیدادەبێت

کۆمپانیای SAICـی چینی ئامادەکاریدەکات بۆ خستنەڕووی ئۆتۆمبێلێکی پێشکەوتووی کارەبایی و چاوەڕواندەکرێت ببێتە یەکێک لە بەهێزترین ڕکابەرانی بەرهەمەکانی کۆمپانیای…
زیاتر ببینە

لەكاركەوتنەكەی فەیسبووك لەڕووی تەكنیكی، دارایی و یاساییەوە

كۆمپانیای فەیسبووك و فەرمانبەرە باڵاكانی ڕەتیدەكەنەوە لەكاركەوتنی چەند كاتژمێریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە هێرشی ئەلیكترۆنی بووبێت، بەڵكو كێشەیەكی تەكنیكی بووە.…
Total
0
Share