مووشەکێکی چینی خۆی کێشا بە مانگدا ‏

ڕۆژی هەینی، پاشماوەی مووشەکێکی چینی، خۆی دەکێشێت بە مانگدا، بەڵام ڕووداوەکە ‏بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چاودێری نەکراوە، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکان هێشتا هیچ ‏وێنەیەکی ڕووداوەکەیان نییە.‏

زاناکان باس لەوە دەکەن، دوێنێ شەو کاتژمێر 3:25 پاشماوەی موشەکێک کە لە بۆشایی ‏ئاسماندا مابووەوە، بەر مانگ کەوتووە، گەرچی هێشتا ئەم ڕووداوە لە لایەنە ‏ڕەسمییەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.‏

بە پێی ڕوونکردنەوەیەکی بێل گرەی زانای گەردوونناسی، کە یەکەمین کەسە ئەم ‏ڕووداوەی ئاشکرا کردبێت، پاشماوەی مووشەکەکە بەر دیوە تاریکەکەی مانگ کەوتووە، ‏هەروەها خێراییەکەی 9 هەزار کیلۆمەتر بووە، وا پێشبینی دەکرێت کە بەرکەوتنەکەی ‏لەگەڵ مانگدا چاڵێکی دروستکردبێت، کە تیرەکەی 10 تا 20 مەتر بێت.‏

سەبارەت بەو لایەنەی خاوەنی ئەم تەنە ئاسمانییەیە، مشتومڕێکی زۆر هاتە ئاراوە، بەڵام ‏دواتر دەرکەوت کە ئەم تەنەی بەر مانگ کەوتووە، پاشماوەی مووشەکێکی چینییە بە ‏ناوی “لۆنگ مارش”، کە لە ساڵی 2014دا هەڵدرا.‏

ئەمە لە کاتێکدایە مشتومڕێکی زۆر لەبارەی خاشاکە ئاسمانییەکان و ئەو هەموو پاشماوەی ‏مووشەک و ڕۆکێتانە هەیە، کە بە بۆشایی ئاسماندا دەسووڕێنەوە و هیچ ڕێگەچارەیەک بۆ ‏کۆکردنەوە یان ڕیکخستنەوەیان نییە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تویته‌ر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى تویته‌رده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ كۆمپانیاكه‌ ڕاگه‌یاند. جاك دۆرسی، سه‌رۆكایه‌تیی جێبه‌جێكارى تویته‌ر له‌ تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share