دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان

لە دوو كاتژمێردا دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان و بەرگریی شارستانی دەڵێت، زیانەكان ماددین.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، كاتژمێر 6:10 خولەكی ئەمڕۆ ماڵی هاوڵاتییەك لە گەڕەكی خرگا سووتا.

دەشڵێت، یەك كاتژمێر و دە خولەك دواتر ماڵی هاوڵاتییەكی دیكە لە گەڕەكی تاقێ سووتا.

تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكان و ئاگرەكان كۆنتڕۆڵكران، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەیڵێت.

روونیشیكردەوە، زیانەكان تەنها ماددی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری نوێ لەسەر پرۆسەی خوێندن دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڕیاری نوێ دەدرێت. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی،…
Total
0
Share