درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان کەوتەخوارەوە

وتەبێژی دەزگای ئاسایسی هەرێم رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێک لە سنووری گەرمیان کەوتەخوارەوە.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 1:20ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.

وتەبێژی دەزگای ئاسایش باسلەوەشدەکات، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەکاتەوە.…
زیاتر ببینە

پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدان لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی دەنگدان لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی…
Total
0
Share