دەرزیی تێكەڵە قەدەغەكرا و هۆشداریی توند دەدرێت

لقی گەرمیانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی دەرزی تێكەڵە قەدەغەیە و نابێت لە نەخۆش بدرێت و هەر نۆرینگەیەك بەكاریبهێنێت سزای یاسایی دەدرێت، چونكە بەكارهێنانی دەرزییەكە كاریگەری دوور مەودای نەرێنی لەسەر گورچیلە و ئەندامەكانی دیكەی جەستە دەبێت.

بەپێی نووسراوێكی لقی گەرمیانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەر كارمەندێكی تەندروستی لە نۆرینگەكەی دەرزیی تێكەڵە بەكاربهێنێت دووچاری سزای یاسایی دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەكارهێنانی دەرزیی تێكەڵە كاریگەریی دوور مەودای نەرێنی لەسەر گورچیلە و ئەندامەكانی دیكەی جەستە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: لیژنەیەک بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێندرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند،” لیژنەیەک بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێکدەهێندرێت”. هەرێم کەمال ئاغا،…
Total
0
Share