قوباد تاڵەبانى: زامی هەڵەبجە و ئەنفال بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لە بوونمان و مێژوومان

جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم رایدەگەیەنێت، زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە تەنها یادکردنەوەیەکی سادە نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوونمان و مێژوومان.

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە تەنها یادکردنەوەیەکی سادە نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوونمان و مێژوومان. بۆنەیەکن بۆ تێڕامان لەو کارەسات و نەهامەتییانەی بەسەر میلەتەکەماندا هاتووە و بۆنەیەکیشن بۆ تێگەیشتن لە هاوچارەنوسیمان وەک گەلی کورد بەبێ جیاوازی.

قوباد تاڵەبانى دەشڵێت، لە یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، سەری رێز دادەنوێنین لە ئاست هەموو شەهیدانی کیمیاباران و کەسوکاری سەربەرزیان.

ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە تێدەپەڕێت کە بەهۆیەوە پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری ڕێژەی زیادبوونی ئاوی بەنداوەکانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share