باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی سەر هەولێر دەڵێت، “پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون”.
ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەولێری کرد و رایگەیاند، “بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکان دەکەم بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، کە بە بێباکی و بێ جیاوازی هاوڵاتیانی مەدەنییان کردە ئامانج”.
دەشڵێت، “ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراقن و پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون”.
شەوی رابردوو لە دووکاتی جیاوازدا هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند ناوچەیەک لەو پارێزگایە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.