روفاتی 172 ئەنفالكراو بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێندرێتەوە

رێوڕەسمی گەڕاندنەوەی روفاتی 172 ئەنفالكراو لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

رێوڕەسمەكە بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عێراق لە بەغداد بەڕێوەچوو.

رەمك رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ كە یەكێكە لە ئامادەبووانی رێوڕەسمەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، روفاتی 172 ئەنفالكراوەكە وەرگیرانەوە و بەڕێكران بەرەو زێدی با و باپیرانیان لە هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “دوای گەیشتنەوەی روفاتەكان بە هەرێم، بە راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و كەسوكاری قوربانییان، كات و شوێنی بەخاكسپاردنیان دیاریدەكرێت”.

پێشتر پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ قوربانییان و كەسوكارەكانیان لەلایەن پزیشكیی دادوەریی بەغدادەوە ئەنجامدراوە. قائیمقامی چەمچەماڵ باسی لەوەكرد، بەشێكیان بەهۆی ئەو پشكنینانەوە ناسراونەتەوە، نزیكەی 60 روفاتیشیان ناسنامەیان پێبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: ئه‌وانه‌ى هێرشیانكرده‌ سه‌ر مه‌ڵبه‌ند خوێندكار نه‌بوون

ڕاگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یەكی یه‌كێتی له‌ سلێمانى دەڵێت، ئەوانەی هێرشیانكردە سەر مەڵبەند خوێندكار ‏نەبوون، خەڵكی دیكە بوون.‏ جه‌بار فارس،…
Total
0
Share