شەوی رابردوو، بە موشەک هێرشکرایە سەر شاری هەولێر و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیای ئێستا لە هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگەی پیرمام، لە نزیک گوندی مەلا هۆمەر روویدا و لە چۆمان و رەواندز وخەلیفان و چەند ناوچەیەکی دیکەی چواردەوری هەولێر گوێبیستی دەنگەکە بوون بەهۆی بەهێزییەکەیەوە.
لای خۆشییەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاوڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە رەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە.”
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی هەرێم و عێراقە و پێویستە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو تاوانە بێدەنگ نەبن.