زەرەر و زیانی ئاگرەكەی دەلوجەی قەرەداغ دەخرێتەڕوو

بەهۆی ئاگرەكەی شاخی دەلوجەوە لە قەرەداغ نزیكەی 200 بۆ 250 دۆنم لەپووش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتاون و قائیمقیامی قەزای قەرەداغیش دەڵێت، لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەردەوامە و تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەكراوە”.

شیرین مەحمود، قائیمقامی قەزای قەرەداغ، بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاند، “بەهۆی ئاگرەكەی شاخی دەلوجەوە نزیكەی 200 بۆ 250 دۆنم لە پووش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتاون، جگە لە سووتانی ژمارەیەكی زۆر لە ئاژەڵی كێوی، بەڵام خۆشبەختانە زەوی و باخی جووتیارانی سنوورەكە زیانیان پێنەگەیشتووە”.

وتیشی، “ئەو ناوچەیەی ئاگرەكەی لێكەوتووەتەوە نزیك ئەستێڵە و شوێنێكی گەشتیارییە و ژمارەیەكی زۆر گەشتیار روویان تێكردووە، بۆیە لێكۆڵینەوە لەچۆنێتی رووداوەكە بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش هیچ كەسێك لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر نەكراوە”.

راشیگەیاند، “هەرچەندە ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا، بەڵام ئەمڕ‌ۆ جارێكی دیكە سەریهەڵدایەوە و لەئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان سەرقاڵی دووبارە كۆنتڕۆڵكردنەوەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردنێک کە رەنگدانەوەی خواستی هەموو خەڵکی هەرێم بێت

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات. لە راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

بەڵگەکانی بەکارهێنانی کیمیایی لەلایەن توركیاوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێت

ئەو بەڵگانەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن هێزەكانی توركیاوە دەسەلمێنن، لەلایەن ‏كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوەندە جیهانییەكان دەكرێن.‏ زەینەب…
Total
0
Share