نازم عەبدوڵا: بەرزبوونەوەی نرخی مریشك كاتییە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی مریشك كاتییە و لە چەند رۆژی داهاتوودا كێڵگە پەلەوەرییەكان مریشك دەخەنە بازاڕەوە و نرخەكەی دابەزین بەخۆوە دەبینێت.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە 3 هەزار و 300 بۆ سێ هەزار و 400 دینار دەفرۆشرێت، بەڵام لە بازاڕدا كە گرانتر دەفرۆشرێت پێویستە حكومەت نرخی مریشك لە بازاڕدا دیاریبكات ئەو كات خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكانیش بەو شێوەیە زەرەرمەندنابن.

ئاشكراشیكرد، ئێستا بەشێكی زۆری كێلگە پەلەوەرییەكان جووجێكی زۆریان لە كێڵگەكاندا هەیە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا مریشك دەخەنە بازاڕەوە و بەوەش نرخەكەی دابەزین بەخۆوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی كەركوك بڕیارێكی لەبارەی گۆڕینی پیتی كوردییەوە هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

كاروان یاروەیس: پێویستە تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق درێژبكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share