دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتاییهات

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتاییهات و جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان دەستیپێكرد.

د. بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێنەرانی عێراق كۆتاییهات و پرۆسەی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان دەستیپێكرد.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی 260 پەرلەمانتار دەستیپێكرد و پێنج كاندید كێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن كە هەریەك لە سالم عیساوی، مەحمود مەشهدانی، شەعلان كەریم، تەلال زەوبەعی و عامر عەبدولجەبارە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، عەبدولرەحیم شەمەری لە خۆ كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كشایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح: لەچاوەڕوانیی هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسساز و مێژووییداین

سه‌رۆك كۆماری عێراق دوایین په‌یامی خۆی پێش ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت،‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌…
Total
0
Share