سودانی گەڕایەوە بەغداد

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ تاران کۆتایی هات و گەڕایەوە بەغداد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “سودانی دووەمین سەردانی فەڕمی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی پێهێناو و گەڕایەوە بەغدادی پایتەختی عێراق”.

سودانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە و تێیدا باسیان لە شەڕی بەردەوامی غەززە و ڕێگاکانی کۆتایی هێنان بەو شەڕە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئەفسەرێک و کارمەندێک لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی چەند تاوانبارێک کوژران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، لە کەربەلا، ئەفسەرێک و کارمەندێک، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی چەند تاوانبارێک کوژران. وەزارەتی ناوخۆی…
Total
0
Share