بەشێكی ئۆتۆمبێل كاریگەری لەسەر توانای پیتاندن لای پیاوان هەیە

لە وەرزی زستان و سەرمادا كاتێك پلەكانی گەرما دادەبەزن، شۆفێری ئۆتۆمبێل پەنا بۆ هیتەری كوشن دەبەن بۆ خۆپاراستن لە سەرما، لەو ئۆتۆمبێلانەدا كە ئەو تایبەتمەندییەیان تیایە، بەڵام ئەمە بە زیان بۆ پیاوان دەشكێتەوە، وەك ئەوەی رۆژنامەی (نیویۆرك پۆست)ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی رۆژنامەكە، پزیشكان هانی پیاوان دەدەن لەكاتی شۆفێریكردندا ئەو تایبەتمەندییە كارپێنەكەن، بەهۆی ترس لە زیادبوونی پلەی گەرمای گوون، كە كاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر دروستبوونی تۆو (سپێرم).

ئالان باسی، مامۆستا لە زانكۆی مانجستەر دەڵێت، زانراوە كە “بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گوون، لەڕێی لەبەركردنی شۆرتی كورت یان دانیشتن بۆ ماوەیەكی درێژ لەپشت سوكانی ئۆتۆمبێل، دەشێت ببێتەهۆی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی تۆو”.

پزیشكەكە بەهەمان شێوە ئامۆژگاری پیاوان دەكات بە دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی بەتانیی كارەبایی لە وەرزی زستاندا، چونكە هەمان كاریگەریی نەرێنی هەیە و روونیكردەوە، “بەكارهێنانی كوشنی گەرمی ئۆتۆمبێل یان بەتانیی كارەبایی لەكاتی سەرمادا، هەمان كاریگەرییان هەیە”.

چانا جایاسینا-ی مامۆستای پزیشكی لە زانكۆی ئیمپریال كۆلیدج لە لەندەن، سەرەڕای جەختكردنەوە لەسەر ئەو زانیارییانە دەڵێت، “بەكارهێنانی كەم و سنوورداری تایبەتمەندیی گەرمیی كوشن یان بەتانیی كارەبایی، ئەو كاریگەرییە نەرێنییە گەورەیەی نابێت”.

لەگەڵ ئەوەشدا، تەنها گەرما كاریگەری لەسەر دروستكردنی سپێرم نییە، بەڵكو بەپێی توێژینەوەیەك كە ساڵی رابردوو زانكۆی هارڤارد ئەنجامیداوە، هەندێك كار و پیشە بەهەمان شێوە كاریگەرییان لەسەر توانای پیتاندن لای پیاوان هەیە.

بەپێی توێژینەوەكە كرێكارانی بینا و كارگەكان ئەوانەی لە ئەنجامدانی كارەكانیاندا توانایەكی جەستەیی زۆریان پێویستە، بە رێژەی نزیكەی 50% سپێرم-یان زیاترە لەو هاوتایانەیان كە لە نووسینگەكاندا كاردەكەن.

بابەتی پێشتر

لە 24 کاتژمێری رابردوو 31 ملیمەتر باران لە هەڵەبجە باریوە

بابەتی دواتر

روفاتی 172 ئەنفالكراو بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێندرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share