بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی کەسێک دەستگیرکرا

لە سنووری قەزای شارباژێڕ کەسێک بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، لە سنووری گوندی هەباسە گوڵە لە شارباژێڕ، لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەستگیرا.

باس لەوەش دەکات، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەک داری بڕاوە و موشارێكدا گیرا، بەڵام خاوەنەکەی نادیار بوو، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون هاوڵاتییەکە خۆی رادەستی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ کردو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی وەفدی هەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات

هەسەدە رایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆتاییهات و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسـ.ـەدە، رایگەیاند، کۆبوونەوەی…
Total
0
Share